| |
|
به‌مزووانه کتێبی..دڵ و چاو, دڵی مه‌وله‌وی و چاوی نالی
|
پرۆژه‌ی كتێبی مه‌عنه‌ویه‌ت، ژماره: دووه‌م
دڵ و چاو
دڵی مه‌وله‌وی و چاوی نالی
خوێندنه‌وه‌ی شیعری مه‌وله‌وی و نالی پێشه‌كی له چوار ساڵی رابردوودا كه‌مترین كات قه‌ڵه‌مم گرتوه به ده‌سته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بارودۆخی كه‌سی له خوێندن وكاروباری ئیداری و ئه‌و جموجوڵه فیكری و ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆڕ و بابه‌تانه بووكه له‌زانكۆ و زۆربه‌ی شار وشارۆچكه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانیدا ئه‌نجامم داون ،به‌ڵام ئه‌و هه‌موو چالاكی و تێزه رۆشنبیریانه زۆربه‌ی جار دوور له راگه‌یاندن و جه‌نجاڵی نێو جیهانی رۆشنبیری كوردی بوون ئه‌گه‌رچی سوپاس بۆ خوا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چه‌ندین كایه‌ی مه‌عریفی نوێ بووه هێناماننه نێو رۆشنبیری كوردیه‌وه ئاخر ئه‌وه پرۆژه‌كه‌ی ئێمه بوو كایه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌داله‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی عیرفان و پرۆژه‌ی مه‌عنه‌ویه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی دین و فه‌لسه‌فه‌ی صهدرایی و نه‌صری و چه‌ندین فه‌یله‌سوفی وه‌ك جون راوڵز و جان هیك وپلهنتینجا و رینیه گنوون وئاڵستۆن وسه‌ید حسێن نه‌صر و دووركیم و عه‌بولكه‌ریم سروش و شبسته‌ری ومسته‌فا مه‌له‌كیان وئیقباڵ لاهوری و نه‌ده‌وی هتد بۆیه‌كه‌م جار له‌پرۆژه‌ی هه‌ژانه‌وه ناسێنران ، بێجگه له‌وه‌ی ئه‌وه ههژانیهكان بوون ویستیان رۆحی عیرفانی و عیشق و مه‌عنه‌ویه‌تیان هێنایه‌وه نێو سه‌نته‌ری بابه‌ته هزری وهه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌خلاقیانه‌ی سیاسه‌ت و ره‌خنه‌ی ئه‌خلاقی ده‌سه‌ڵاتیان كرد, هه‌روه‌ك ویستیان مانا و دیلالهتی مه‌عریفی رۆشنبیری ئایینی دوور له‌كاری وه‌عز و وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی رۆشنبیری خاوه‌ن شوناس و تایبه‌تمه‌ندی ناساند , كه‌واته ههژانیهكان ده‌رگای سێیه‌میان له‌سه‌ر مه‌عریفه‌ی ئایینی کرده‌وه كه نه به‌ناو ده‌رگای دژه دینیه‌كان و نه‌ده‌رگای بچووك و له‌رزۆكی واعیزه دینیهكانیش بوو كه هه‌ردووكیان به مه‌رام و میتۆدی نامه‌عریفی قسه‌یان له‌سه‌ر بابه‌به دینیه‌كان ده‌كرد ، به‌گوته‌ی سروش تهعلیلیان له جێی ته‌دلیل داده‌نا ، به‌ڵام ئه‌م بێده‌نگیه‌ی رۆشنبیری كوردی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك پرۆژه‌ی هه‌ژان چه‌ندین هۆكاری هه‌بوو كه ده‌كرێ بووترێت دیارترینیان پشتگیری نه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه بۆ پرۆژه فیكریه جیدیه‌كان به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ژان كۆنترین گۆڤاری فیكریه كه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا...
|
|
|
|
|
هێشتا گۆڤارێکی فیکری، سیاسی، وه‌رزیه
|
ته‌وه‌ری داهاتووی گۆڤاری هێشتا ته‌وه‌ری داهاتووی گۆڤاری هێشتا تایبه‌ته‌به لێدوان وقسه‌كردن ده‌رباره‌ی گه‌نج وكێشه‌كانی وئه‌وه‌ی له‌ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ‌دا پێی ده‌وترێ "ململانێی نه‌وه‌كان" ودهكرێلهم ڕووهوهبپرسین:گه‌نج و لاو كێیه‌و هه‌ڵگری چ شوناسێكه؟ كێشه‌كانی گه‌نج چین و له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدابكه‌ین؟ ئایا لاوان هه‌ڵگرو سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌یه‌كی تایبه‌تن یان مه‌عریفه هه‌لومه‌رج و ڕێوشوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌چین وتوێژ و شوناسی تایبه‌تی مرۆڤهكانهوهنییه؟ گه‌نجان سه‌رچاوه‌ی گۆرانكارییهكانن یاخود ئامرازی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی گۆڕان؟ له‌ڕاستیدا كێشه‌ی زانستیی توێژینه‌وه له‌م كایه‌و هاوشێوه‌كانیدا كه‌ده‌چێته خانه‌ی زانسته كۆمهلاَیهتییهكانهوه،له‌چیدایه؟ ئایاده‌توانین كێشه‌و نیگه‌رانییه‌كانی لاوانی كوردستان له‌سیاقی كێشه‌و نیگه‌رانییه‌كانی مرۆڤی مۆدێرندا بخوێنینه‌وه؟ نیگه‌رانییه‌كان له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، ئایا نیگه‌رانیه‌كان تایبه‌تن به‌گه‌نج و لاوه‌وه یان هه‌لومه‌رجێكی ژیانی سه‌رده‌مه؟ به‌ڕاستی له‌كوردستاندا كێشه‌وگرفتێكی دیاریكراو به‌ناوی كێشهوگرفتی گه‌نجان، بوونی هه‌یه؟ گه‌نج و لاوی ئێمه خاوه‌نی پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی؟ ئایا له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م كائینه ده‌توانێ ڕه‌نگڕێژی پرۆژه‌یه‌كی جددی بێت؟ و چه‌نده‌ها پرس وپرسیاری دیكه.. چاوه‌ڕێی بابه‌تی به‌پێزی به‌ڕێزتانین... |
|
|
|
|
کۆرسی تایبه‌تی هه‌ژان/فه‌یله‌سوف خزمه‌تگوزاری په‌روه‌ردگاره
|
|
|
|
|
|
|
|